(چەند ڕێنماییەک بۆ پاراستنی هاوڵاتییکانمان دەربارەی تای خوێنبەربوون)
+نەخۆشی تای خوێنبەربوون چی یە؟
- نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی گوازراوەی کوشندەیە
+نیشانەکانی چین؟
لەقۆناغی سەرەتادا:
-تا
-شەکەتبوونی لەش
-دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە
-سکچوون
لەقۆناغی کۆتایی:
-خوێنبەربوون لەچاو، گوێ، لووت
-تەنگەنەفەسی
-لەکارکەوتنی جگەر و گورچیلەکان
-بێ هۆشبوون
+چۆن دەگوازرێتەوە؟
-لەڕێی تێکەڵبوون بە ئاژەڵ
-پێوەدانی مێش و مەگەز
-بەرکەوتنی بە لیک، تۆو، و خوێنی کەسی نەخۆش
-ئەوانەی نیشتەجێی شوێنەگەرمەکان، کامپ، هۆتێل و چارەخانەکانن زۆرترین مەترسییان لەسەرە.
+چارەسەرەکانی چین؟
-تا ئێستا چارەسەری نییە
+ئەی چی بکەین بۆئەوەی تووش نەبین؟
-دەستشتن بە سابوونی سائیل بۆ ماوەی ۱٥ چرکە
-بەکارهێنانی پاکژکەرەوەی کحولیی
-خۆبەدوورگرتن لە مێش و مەگەز، جرج و ئاژەڵی نەخۆش
-لەبەرکردنی پۆشاکی درێژ و قۆڵدار
-خۆدانەبەر تیشکی خۆر ڕۆژانە بۆماوەی ۱٥ خولەک لەنێوان ۱۰ بەیانی بۆ ۳ پاش نیوەڕۆ.
-دوورکەوتنەوە لە سەردانیکردنی کۆمەڵایەتی بۆلای نەخۆش.
د. یاداشت ساڵح/پزیشکی پایەبڵندی هەناوی
وەڵام بدەوه