Kurdistan Press - گۆشتی سوور مەکڕن گۆشتی سوور مەکڕن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گۆشتی سوور مەکڕن

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ شاری كۆیه‌، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاراستنی ته‌ندروستیی كۆیه‌ چه‌ند ڕێنیوێنییه‌كی بۆ هاوڵاتییان بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كا كه‌ تاوه‌كوو تای خوێنبه‌ربوون كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ گۆشت مه‌كڕن.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ڕێنیوێنییه‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشیی تای خوێنبه‌ربوونه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاراستنی ته‌ندروستیی كۆیه‌ بڵاوی كرده‌وه‌:

١- دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی کە ئاژەڵی تێدا بەخێو دەکرێ و ئەگەر ماڵت نزیک ئەو شوێنانەیە دەتوانی ماڵەکەت بڕشێنی بەو ماده‌یه‌ی کە بۆ لەناوبردنی مێرووەکان بەکار دێت.

٢- دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی کە نیشانەی نەخۆشییەکەیان هه‌یه‌.

٣-نەکڕین و نەخواردنی گۆشت تاوەکوو پەتایەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێ و ئەگەر ناچاربووی دەتوانی گۆشتێک بکڕی کە لە شوێنی باوەڕپێکراو سەربڕدرابێ و مۆری پێوە بێ و لە شوێنیک بیکڕە کە لەژێر کۆنترۆڵی چاودێریی تەندروستییدا بێت و ئەگەر سەبڕخانە نەبوو کەواتە گۆشت مەکڕە.

٤- گۆشت فرۆشەکان دەبێ سەدریە، یان جلی دیسپۆزەبڵی تەواو داپۆشراو بەکار بێنن و جزمە لەپێ بکەن و ماسک و دەستکێش بكه‌ن، بۆ ئەوەی هیچ شوێنێک لە پێستیان بەر گۆشت و خوێنی ئاژەڵ نەکەوێت.

٥-کابانی ماڵ پێش دەست لێدان لە گۆشت، پێویستە دەستکێش لەدەست بکا و ئەو کەلوپەلانەی کە بۆ گۆشتەکە بەکار دێ، وەکو چەقۆ و تەختە، پێویستە زۆر بەباشی بشۆرێت و تێکەڵی کەلوپەلی تر نەکرێت.

٦-کوڵاندنی گۆشت بۆ ماوە زیاتر لە سەعاتێک.

٧-فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵ لەناو کیسی تایبەت و لە شوێنی تایبەت بە خۆڵ و خاشاک، یان بسوتێنرێت.

٨-ئەگەر هەستت کرد نیشانەکانی نەخۆشیەکەت هەیە، تکایە سەردانی پزیشک بکە و ئەگەر بەرکەوتنت هەبووە لەگەڵ کەسێک کە نەخۆشییەکەی هەیە، تکایە خۆت کەرەنتین بکە، بۆ ئەوەی زیاتر نەخۆشییەکە بڵاو نەبێتەوە، تاوەکوو یەکلا دەبیته‌وه‌ بۆ پاراستنی کەسوکار و هاووڵاتیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا