بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، خۆتان لە خواردنی سەوزە بپارێزن، چونكە ژمارەیەك نەخۆش لە سلێمانی لە نەخۆشخانە خەوێندراون كە ئەگەری ئەوەیان هەیە نەخۆشی كۆلێرایان هەبێت.
د. سەباح هەورامی لە فەیسبووكی خۆی نوسیویەتی، هاوڵاتیانی خۆشەویست خۆتان لە خواردنی سەوزە بپارێزن، چونكە ژمارەیەك نەخۆش لە سلێمانی لە نەخۆشخانە خەوێندراون ئەگەری ئەوەیان هەیە نەخۆشیی كۆلێرایان هەبێت.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، تكا لە هاوڵاتییان دەكەین، ئەم ماوەیە سەوزە نەخۆن، چونكە پشكنینمان كردووە و دەركەوتووە ئەو سەوزەیەی لە بازاڕەكان و ماركێتەكان هەیە زۆرینەیان بە ئاوی قورس ئاودراون و بۆ خواردن شیاونین، دڵنیاشتان دەكەینەوە هەمیشە لەخزمەت هاوڵاتیانی خۆشەویستدا دەبین و ەم دۆخەش تێدەپەرێنین.
دوێنێ د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لەگەڵ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كورسدتان لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدان لەبارەی فراوانكردنی بەشی پێشوازیی نەخۆشخانەكە ئەنجامدا و لە بەشێكی كۆنگرەكەدا قسە لەسەر نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون و كۆلێرا كرا باسی مەترسی بڵاوبوونەوەی هەردوو نەخۆشیان كرد.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین، بەهیچ جۆرێك ئەو سەرچاوەی ئاوانە بەكارنەهێنن كە لەلایەن قائیمقامییەتەوە رێگەپێنەدراوە.
وەڵام بدەوه