Kurdistan Press - بەکارھێنانی مۆبایل دەبێتە ھۆی نەزۆکی بەکارھێنانی مۆبایل دەبێتە ھۆی نەزۆکی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەکارھێنانی مۆبایل دەبێتە ھۆی نەزۆکی

توێژینەوەیەكی ئەم دواییە باس لەوە دەكات كە زیادەڕۆیی لە بەكارهێنانی مۆبایل ڕەنگە كاریگەری لەسەر توانای منداڵبوونی پیاوان هەبێت، ئەم كاریگەرییەش ڕەنگە بگاتە ئاستی نەزۆكی، بەڵام هەواڵە خۆشەكە ئەوەیە كە مۆبایلە مۆدێرنەكان زیانیان كەمترە لە مۆبایلە كۆنەكان.

بەگوێرەی ئەوەی لە ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە، توێژینەوەكە دەڵێت: ڕەنگە بەكارهێنانی مۆبایل پەیوەندی بە كەمبوونەوەی چڕیی سپێرم و كۆی ژمارەی سپێرمەوە هەبێت. توێژەرانی زانكۆی جنێڤ (UNIGE) داتای دوو هەزار و 887 پیاوی سویسرییان شیكردۆتەوە كە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 22 ساڵدابووە، كە لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2018 لە شەش ناوەندی دامەزراندنی سەربازیدا دامەزرابوون.

توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە چڕیی سپێرم لەو گروپە زیاترە كە لە هەفتەیەكدا زیاتر لە جارێك مۆبایلەكانیان بەكارنەهێناوە، بە بەراورد بەو پیاوانەی كە ڕۆژانە زیاتر لە 20 جار مۆبایلەكانیان بەكارهێناوە.

بەگوێرەی توێژینەوەكە، ئەم جیاوازییە هاوتایە لەگەڵ كەمبوونەوەی چڕی سپێرم بەڕێژەی 21% لەو كەسانەی كە زوو زوو مۆبایل بەكاردەهێنن.

هەروەها ئەنجامەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە نەوەی چوارەمی مۆبایل (4G) ڕەنگە زیانێكی كەمتری هەبێت لە نەوەی دووەم (2G).

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه