Kurdistan Press - پێنج رێگەی سروشتی بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشت بێ نەشتەرگەری پێنج رێگەی سروشتی بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشت بێ نەشتەرگەری | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێنج رێگەی سروشتی بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشت بێ نەشتەرگەری

وەستان بە شێوەیەكی ناڕێك، هەڵگرتنی كەلوپەلی قورس، لەدەستدانی هاوسەنگی، قەڵەوی، روداو و چەندین هۆكاری دیكە هەیە بۆ دروستبونی ئازاری پشت، پێویستی بە چارەسەر هەیە، چونكە بە تێپەڕبونی كات خراپتر دەبێت بەڵام باشتر نابێت

جگە لەوەی نەشتەرگەری رێگەیەكە بۆ چارەسەری ئازاری پشت، هاوكات چەند رێگەیەكی سروشتی هەیە كە رێگری دەكات لەوەی ئازاری پشتت بۆ دروستبێت و ئازاریش ناهێڵێت


گرنگی بە وەرزشكردن بدە، ماسولكەكانی جەستەت پێویستیان بە بنیادنان هەیە، وەرزش و راهێنان رێگەیەكی زۆر كاریگەرە بۆ نەهێشتنی ئازاری پشت

 پارێزگاری لە كێشی جەستەت بكە و بە هاوسەنگی بیهێڵەرەوە، چونكە قەڵەوی جگە لەوەی ئازاری پشت دروستدەكات، هاوكات رێگری دەكات لە چارەسەركردنی

واز لە جگەرەكێشان بهێنە، جگەرە تەنها كاریگەری لەسەر سییەكان نییە، بەڵكو گرفت لە تەواوی جەستە دروستدەكات و پشتت دەخاتە مەترسییەوە

كەلوپەلی قورس هەڵمەگرە، ئەگەر جانتا یان ئەو كەلوپەلانەی رۆژانە هەڵیاندەگریت قورسن، هەوڵبدە كێشیان كەمبكەرەوە


هەندێك خوی ئەرێنی بكە بە رۆتینی رۆژانەت، بۆ نمونە چەندین كاتژمێر بەدیار بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و مۆبایل دامەنیشە، لە كاتی دانیشتن بە گۆشەی 90 پلە دانیشە، ئەگەر لەسەر كورسی دانیشتیت و قاچت نەگەیشتە سەر زەویەكە مێزێكی بچوك لەژێر قاچت دابنێ

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه