Kurdistan Press - زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەوە زانیاری سەبارەت بە زیانەکانی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ٨٠ رۆژە ھەناردەکردنەکە راگیراوە و بەھۆیەوە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار زیان بەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان کەوتووە. 

راشیگەیاندووە، بڕیارە عێراق و تورکیا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دانوستانی تەکنیکی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە، بەڵام ھیواکان بۆ گەیشتن بە چارەسەر لاوازن. 

لێپرسراوێکی عێراقیش لە کۆمپانیای نەوتی باکور بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە،  کۆمپانیای وزەی تورکی رایگەیاندووە کە بۆرییە نەوتییەکان پێویستیان بە پشکنین ھەیە بەر لەوەی دەستبکەنەوە بە کارکردن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه