Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش لە وەزارەتی داراییەوە هەواڵێکی خۆش لە وەزارەتی داراییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش لە وەزارەتی داراییەوە

ھونەر جەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "بەو 400 ملیار دینارەی لەلایەن بەغداوە نێردراوە، ئێمە 600 ملیار دینارمان بۆ مووچەی مانگی چوار بەردەستە و لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەكەین."

ئاماژەی بەوەش دا: "وەكوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێداوە، چاوەڕوانین 400 ملیار دیناری دیكەش بگاتە دەستمان و ئەویش بۆ مووچەی مانگی چوار دەبێت."

بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە، مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیاندراو دابەش دەکرێ و هیچ گرفتێك نییە، گوتیشی: "دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو لیستە دەبێت، کە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاندووە و هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا ناكرێت."

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ مووچەی مانگی ئادار، 910 ملیار دیناری خەرج كردووە.

هونەر جەمال ده‌شڵێت: "هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ڕێژەیه‌كی زۆر کورتهێنانمان لەپارەی تەرخانکراو بۆ مووچە هەیە، 35% كورتهێنانمان هەیە و 400 ملیارەكەی دیكەش بنێردرێت ئەو كورتهێنانە نامێنێت."

ئەو گەشبینیی خۆی پیشان دا و هەواڵێكی خۆشیش بۆ مووچەخۆران دەخاتە ڕوو و گوتی: "بەراورد بە مانگەكانی دیكە، تەنیا ئەم مانگە مووچە دوا کەوتووە، تاوەكوو کۆتایی ئەم مانگە بودجە پەسەند دەکرێت و گرفتی دارایی چارەسەر دەبێت و پشکی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەکرێت و مووچە لە كاتی خۆیدا دەدرێت ."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه