Kurdistan Press - کەی 400 ملیارەکە دەنێردرێت؟ کەی 400 ملیارەکە دەنێردرێت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەی 400 ملیارەکە دەنێردرێت؟

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکرد، حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە 400 ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت و ئەم ھەفتەیە ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕایگەیاند: "حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە کە 400 ملیار دینار مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت و بڕیارەکەش دەرچووە و تەنھا ماوە پارەکە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت".

فارس عیسا جەختیشی کردەوە: "بڕیارە ئەم ھەفتەیە حکوومەتی عێراق ئەو 400 ملیار دینارە بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنج شەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق جارێکی دیکە جەختی لەوەکردووەتەوە، کە ئەرکی ئەوانە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دابین بکەن و ئەو ئەرکەی خۆیان جێبەجێ دەکەن، بۆیە بڕیارە تا پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق پەسەند دەکرێت مانگانە حکوومەتی عێراق 400 ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ مووچە ڕەوانە بکات، کە ئێستا بوودجە لە پەرلەمانە و خوێندنەوەی دووەمیشی بۆ کراوە و تەنھا ماوە دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه