وەزیری نەوتی عێراق باس لەهەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و وادەیەكیش بۆ واژۆكردن لەگەڵ كۆمپانیای تۆتال گاز بۆ وەبەرهێنان دیاری دەكات.هاوكات ئەمریكا هاوڕایە كە دەبێت بەزووترین كات هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێبكاتەوە. دوێنێ چوارشەممە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەدا رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵ واژۆ دەكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی گرێبەستەكە وەبەرهێنانی غازە بە ڕێژەی 600 مەتر سێجا لە 5 كێڵگەی نەوتی بەسرە. ئاماژەی بەوەشكرد، كە هەناردەكردنی نەوتی دەرهێنراو لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دوای ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا هاوردەكارەكان دەستپێدەكاتەوە ، هەروەها لەئێستادا پشكنینی بۆری هەناردەكردن لەلایەن كۆمپانیای بۆتاشی توركییەوە ئەنجام دەدرێت. هاوكات لەدیدارێكی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە بە زووترین كات ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ تایبەت بە نەوت جێبەجێ بكرێت و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێ بكاتەوە بۆ ئەوەی چیتر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان وعێراق بە گشتی زیانمەند نەبن.

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمریکا لە ناوچو کوردییەکان دەست بە جووڵە کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
تورکیا قسەی کۆتایی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
بەشەئارد و بەشەخۆراکی نزیکەی ملیۆن کەس دەبڕدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
مووچەی پلە باڵاکان کەم دەکرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه