وەزارەتی دارایی و ئابووری روونكردنەوە لەسەر ناردنی بڕی 400 ملیار دینارەكەی لە بەغداوە هاتووە دەدات و رای دەگەیەنێت، بڕی ئەو ٤٠٠ ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند هۆكارێك دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی ئادار، لە روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە، لەسەر ئەو چەواشەكاریانەی تایبەت بە پرسی 400 ملیار دینارەكە لە چەند سایت و پەیج و دەزگایەكی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە بەپێویستمان زانی ئەم ڕونكردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو.
لە روونكردنەوەكە هاتووە، بڕی ئەو 400 ملیار دینارە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ساڵی 2022 بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند هۆكارێك دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان.
باس لەوەش كراوە، وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم ڕۆژی 14 ئادار لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو 400 ملیار دینارەكە تەنیا بۆ مووچە هاتووە و بۆ هیچ بابەتێكی تر خەرج ناكرێت و مووچەی مانگی ئاداریش بەبێ كێشە دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی دووپات لەوە دەكاتەوە ئەو ڕێژەیەی مانگانە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ سلێمانی خەرج كراوە و خەرج دەكرێت هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.
لە كۆتایی راگەیەنراوەكە هاتووە، بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە كە بۆ مووچەی مانگی شوبات تەنها 340 ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە گەڵ 400 ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ مووچەی مانگی شوبات تەرخان كراوە و ئەو كورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەكرێتەوە، هەروەكوو چۆن پێشتر كراوە.
وەڵام بدەوه