Kurdistan Press - نڕخێ زێڕ دابەزی نڕخێ زێڕ دابەزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخێ زێڕ دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بۆ ٣,٩٢٠ دۆلاری ئەمریکی دابەزی. شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەمشێوەیە نزمبێتەوە.
هاوکات لەگەڵ دابەزینی نرخەکان لەسەر ئاستی جیهان، لە بازاڕەکانی زێڕەنگرانی هەرێمی کوردستانیش نرخی مسقاڵێک زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخەکان بەم شێوەیەی خوارەوە جێگیر بوون:
• زێڕی عەیارە ١٨: مسقاڵێک بە ٨٠٠ هەزار دیناری عێراقی.
• زێڕی عەیارە ٢١: مسقاڵێک بە ٩٣٣ هەزار دیناری عێراقی.
• زێڕی عەیارە ٢٤: مسقاڵێک بە ملیۆنێک و ٦٥ هەزار دیناری عێراقی.
ئەم گۆڕانکارییە خێرایە لە کاتێکدایە کە بازاڕی زێڕ لەژێر کاریگەری پێشهاتە ئابوورییە نوێیەکانی جیهاندایە و بووەتە هۆی چالاکبوونی جووڵەی کڕین و فرۆشتن لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا