Kurdistan Press - دۆلار بە نرخی 132 هەزار دەدرێتە ئەم کەسانە دۆلار بە نرخی 132 هەزار دەدرێتە ئەم کەسانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دۆلار بە نرخی 132 هەزار دەدرێتە ئەم کەسانە

بانکی ناوەندی دۆلار بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار دەداتە بازرگانان
بانکی ناوەندیی عێراق داوا لەو کۆمپانیا و بازرگانانە دەکات کە پێش حەوتی ئەم مانگە بۆ هاوردەکردنی کاڵا داوای دۆلاریان کردووە سەردانی بکەن، بۆ ئەوەی دۆلاریان بە نرخی پێشوو و بە ١٣٢ هەزار دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک لەبری ١٥٢ هەزار دینار بۆ دابین بکرێت. 
سیروان محەممەد، بازرگان لە سلێمانی ڕایگەیاند، کە ئەم هەنگاوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بازرگانانەیە کە بەهۆی دواکەوتنی حەواڵەکان و ڕاگرتنی کاڵاکانیان لە بەندەری عەقەبە تووشی زیانی دارایی و پێبژاردن بوونەتەوە.
لە لایەکی ترەوە، بانکی ناوەندی جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەدواداچوون بۆ تەواوی ئەو مامەڵە بانکییانە دەکات کە پێش گۆڕینی بەهای ئاڵوگۆڕی دراو کراون، و چاودێریی هەر دواکەوتنێک لە حەواڵەکردنی دۆلاردا دەکات. 
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو بازرگانەی سلێمانی هۆشداریی دا کە بەهۆی گۆڕانکاری لە بەهای دینار و باجی گومرگی، نرخ و پێداویستییەکان بە ڕێژەی ١٨٪ لەسەر هاووڵاتییان گرانتر دەبن و هەر کاڵایەک لە پاش حەوتی مانگەوە داخل بکرێت ئەو زێدەبەهایەی دەچێتە سەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا