فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق پلانی هەیە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بگۆڕێت و وتوویەتی وەکو تەیف سامی ناکەم و بۆ ناردنی مووچە چاوەڕێی ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ناکەم.
فالح ساری بەنیازە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بگۆڕێت و لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، مووچەی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت. پێشتر تەیف سامی، وەزیری پێشووی دارایی عێراق، بۆ ناردنی مووچە مەرجی ئەوەی دانابوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی بنێرێت ئەوکاتە لە بەغدا ڕێکارەکانی ناردنی مووچە دەستی پێدەکرد، بەڵام فالح ساری وتویەتی، من وەکو تەیف سامی ناکەم، داهاتی نانەوتی ناکەم بە ڕێگر لەبەردەم ناردنی مووچە، یەکێک لە بژاردەکانی بەردەستمان ئەوەیە، مووچە دەنێرین و دواتر داهاتی نانەوتی لە هەرێمی کوردستان وەردەگرین و حساباتی خۆمان دەکەین، ئەمەش بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوانەکەوێت. وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمی تەکنیکیی وەزارەت سەرجەم کارەکانی تەواو کردووە و ئەمشەو لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان، ڕەوانەی بەغدا دەکرێن و سبەی پێنجشەممە تەواوی لیست و داتاکان ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن، بە مەبەستی دەستپێکردنی پڕۆسەی وردبینی و ناردنی تەمویلی مووچە. سەبارەت بە دیاریکردنی داهاتی نانەوتیی مانگی پێنج و ناردنی پشکی بەغدا، وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند: لە ڕووی ژمێریارییەوە، ئەو بابەتە بە تەواوی پەیوەستە بە ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، تاوەکو کۆتایی مانگی پێنج و ناردنی سەرجەم داتاکان لە یەکە ژمێریارییەکانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری، بە تەواوی دیار نابێت کە داهاتی ئەم مانگە چەندە و پشکی حکومەتی فیدراڵیش چەند دەبێت.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه