بۆ جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو و برێنت ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت 73 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی جیهان نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆسەرووی 73 دۆلار بەرزبووەوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بۆ سەرووی 70 دۆلار بەرزبووەوە. دوێنی29ی تەمموز، هەر بەرمیلێک نەوت نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەتەوە.
رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئەورووپا لەسەر پێناسە گومرکییەکان، رۆژی دووشەممە هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساسی بەڕێژەی 2%بەرزکردەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ڕووسیادا کرد، کە ئەگەر لە ماوەی 10 ڕۆژدا شەڕی ئۆکرانیا ڕانەگرێت، ئەمەش پێشبینی دەکرێت کەرتی وزەش بگرێتەوە.
وەڵام بدەوه