سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەیف سامی تاوەکو ئێستا نە بە فەرمی و نە بە نافەرمی وەڵامی هیچ کەس لەبارەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی کوردستان ناداتەوە و خۆی بێ دەنگ کردووە. هیچ هۆکارێکیش بۆ نەناردنی مووچە باس ناکات. یەکەم هەفتە لەناو مانگی پێنج تەواو بوو، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا پارەی مووچەخۆرانی کوردستانی نەناردووە، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی کوردستان راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی نوێ نییە و هیچ وەڵامێکی فەرمی و نافەرمی لەلایەن تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نیە.
وتیشی، پێشتر ئەگەر هەڵەیەک یان گرفتێک هەبووایە، "بە نووسراوی فەرمی ئاگاداریان دەکردینەوە، بەڵام ئەم مانگە ئەوەش نەبووە".
ئەو سەرچاوەیەی دارایی دەڵێت، بابەتەکە لەلای تەیف سامییە و تەنیا ئیمزا و ڕەزامەندی ئەو ماوە، ئەویش هیچ قسەیەک ناکات، نە بڕیار دەدا بینێرێ، نە دەڵێ بۆ ناینێرم. "ئێمەش وەکو حکومەتی کوردستان چاوەڕێین پارە بخاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، چونکە ئەوەی لەسەرمان بووە کردوومانە و هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە".نزیكەی 45 ڕۆژە بەبێ هۆكار بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەداوە.
وەڵام بدەوه