Kurdistan Press - هۆکاری دابەزینی دۆلار ئاشکرابوو هۆکاری دابەزینی دۆلار ئاشکرابوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆکاری دابەزینی دۆلار ئاشکرابوو

ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر و بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ئاشكرای دەكەن، زۆریی خستنەڕووی دۆلار و كەمیی خواست لەسەر دۆلار، هۆكاری دابەزینی دۆلارە بەرامبەر دینار.

كەیفی خۆشناو، گوتەبێژی ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر،  راگەیاند: "هۆكاری دابەزینی دۆلار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە بانكی ناوەندیی عێراق رۆژانە بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕ، كە رۆژ هەیە دەگاتە 290 بۆ 300 ملیۆن دۆلار."

ئاماژەی بەوەش دا: "زۆریی دۆلار و كەمیی خواست لەسەری و كزیی بازاڕ وای كردووە نرخی دۆلار بەردەوام بێت لە دابەزین، هەروەها بەگشتی فرۆشتنی دۆلار زۆرتر بووە و كەمتر دینار مامەڵەی پێوە كراوە."

روونیشی كردەوە، پێشووتر كاتێ بازرگانان داوای دۆلاریان لە بانكی ناوەندیی عێراق دەكرد، زۆری پێدەچوو تاوەكوو دەخرایە سەر هەژمارەكانیان، بەڵام ئێستا زووتر دۆلاریان پێدەگات.

ئەمڕۆ دوای ماوەیەكی زۆر دۆلار گەیشتەوە خانەی 145 هەزار و 900 دینار، بەڵام دواتر بەرز بووەوە بۆ 147 هەزار و 100 دینار.

لای خۆیەوە جەبار گۆران، شارەزای ئابووری و گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،  ڕاگه‌یاند: "یەكێك لە هۆكارەكانی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، قەبارەی حەواڵەی دەرەكیی عێراق بۆ دوبەی و بۆ توركیا زۆر بووە، حەواڵە ئەوەندە زۆرە ئێستا دۆلارەكانی عێراق لە رێگەی نووسینگەكانی حەواڵە دەگەڕێندرێنەوە، ئەوەش پەیوەندیی بەو رێكارانەوە هەیە، كە ناردنی دۆلاری دەرەكی بە تەواوی دەگاتە شوێنی خۆی."

ئاماژەی بەوەش دا: "هۆكارێكی دیكەی دابەینی دۆلار بۆ خستەڕووی دۆلارە، كە بانكی ناوەندیی عێراق بڕێكی زیاتری خستووەتە ڕوو، ئەوەش كاریگەریی كردووە لەسەر زۆربوونی دۆلار لە بازاڕدا."

بەراورد بە سەرەتای ئەم مانگە، هەر 100 دۆلارێك نزیكی 3 هەزار دینار دابەزیوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه