Kurdistan Press - بەهای تمەنی ئێرانی بەرانبەر دۆلار زیاتر دابەزی بەهای تمەنی ئێرانی بەرانبەر دۆلار زیاتر دابەزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەهای تمەنی ئێرانی بەرانبەر دۆلار زیاتر دابەزی

دوای سزا نوێییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، دراوی تومەن بەرامبەر دۆلار گەیشتە نزمترین ئاست و شارەزایەكی ئابووریش دەڵێت: "سزای تازە تومەن زیاتر دادەبەزێنێت."
بەهای تومەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینێكی مێژوویی تۆمار كردووە و ئەمڕۆ 6ی2ی2025، هەر 100 دۆلارێك بە 8 ملیۆن 600 هەزار ریاڵ مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەم نرخەی ئەمڕۆ نزمترین ئاستی دراوە ئێرانییەکەیە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.
دوێنێ 5ی2ی2025، دوای بڕیارەکانی سەرۆكی ئەمەریكا دژ بە ئێران، بەهای تمەنی ئێرانی دەستی بە دابەزینێكی زۆر خێراكرد
دابەزینە بەرچاوەکەی تومەن پاش ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا چەند بڕیارێکی دژی ئێران دەرکرد کە بریتیبوون لە راگرتنی هەناردەكردنی نەوت و دۆسییەی دۆسیەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە.
سیامەند شێخە، شارەزای ئابووری و بانك  ڕایگەیاند: "دۆخی ئابووریی ناوخۆی ئێران زۆر خراپە، بەهۆی نەبوونی كەرستەی سەرەتایی و كەمیی دۆلار، بەرهەمی خۆماڵیی ئێرانی كەمی كردووە و خەڵكەی لە دۆخێكی خراپی ئابووریدان، بۆیە بڕیارەكانی تڕەمپ و سزای تازە وا دەكات تمەن زیاتر دابەزێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه