Kurdistan Press - گۆشتی سوور هەرزان دەبێت گۆشتی سوور هەرزان دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گۆشتی سوور هەرزان دەبێت

دوای بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەبارەت بە ئاسانکاری لە دەروازەکان بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات، گۆشتی سوور لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان دابەزیوە.

  لە ڕێکەوتی 27- 3- 2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاریدا بە بەخشینی 50٪ گومرک لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ، مەبەستی دابەزینی نرخی گۆشت لە بازارەکان، ئەمەش وای کرد نرخی گۆشت نزیکەی سێ هەزار تا دوو هەزار دینار دابەزێت.

 فیراس سەدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاگەیاند: دوای بڕیاری سەرۆکوەزیران لەسەر بەخشینی گومرک بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ، کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دروستکرد، بەڵام بەشێک لە گۆشتفرۆشەکان پابەند نەبوون بە دابەزاندنی نرخ، بۆیە کاریگەری ڕاستەوخۆی نەبوو، بەڵام دوای چاودێریکردن لەلایەن تیمەکان چاودێری بازرگانی پارێزگای هەولێرگۆشتفرۆشەکان پابەند کران بە دابەزاندنی نرخی گۆشت، ئێستا بە گشتیی نرخی گۆشت بە زیندویی بە حەوت هەزار تا شەش هەزار دینارە.

 ئەو ئاژەڵەی دێتە بازارەکانی هەرێمی کوردستان، هەمان ئاژەڵە دەچێت بۆ مووسڵ، بەڵام نرخی گۆشت لە مووسڵ هەرزانترە لە هەولێر. فراس سەدیق، لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەمە دەگەڕێتەوە سەر ویژدانی گۆشتفرۆشەکان، چونکە ئەوەی ئێمە تێبینێمان کردووە گۆشتفرۆشەکانی هەولێر بە قازانجی کەم ڕازی نین بۆیە جیاوازی لە نرخەکان هەیە.

  هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر  ڕاگەیاند: لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو سەردانی هەزار و 935 گۆشتفرۆشمان کردووە، هاوکات 239 گوشتفرۆش سزادراون، کە بەشێکی زۆریان پابەندی نرخ نەبوون.

نرخی گۆشتی نەرمە لە هەولێر بە 17 بۆ 16 هەزار دینارە، کە پێشتر بە 21 بۆ 20 هەزار دینار بوو.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا