دوای كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕاق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێڕاق، هەرێم لە ڕێگای فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێڕاق پرسی مووچەی گەیاندە بەردەم سوودانی.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێڕاق ڕایگەیاند، بڕیاری خەرجكردنی پارەی تەواوكاری مووچەكانی مانگی ١٠ و ١١ و ١٢ دراوە كە. بڕەكەی (٤٣٠) ملیار دینارە و گواستنەوەی بۆ كراوە و دەنێردرێت، هەروەها بڕی ١٣٠ ملیاری مووچەی مانگی ١١ش دەنێردێت كە گوژمەی یەكەمی بە بڕی ٦٢٠ ملیار نێردراوە و هەرێم تا ئێستا وەری نەگرتووە.
هاوكات هەر بە پێی زانیارییەكان بڕی ٧٦٠ ملیاری مانگی ١٢ش دەنێردرێت، كە بە تێكڕا زیاد لە تریلۆنێك و ٢٠٠ ملیار دینار بە تەواوكاری و مووچەی مانگی ١٢ دەنێردرێت.
ئەو سەرچاوەیە دەلێت، دوو ڕۆژە تیمەكانی وەزارەت تا درەنگانی شەو دەمێننەوە و خەریكی تەواوكردنی ڕێكارەكانن، كە چەند ڕێكارێك ماوە و سبەی ٥ شەممە ئەوانیش تەواو دەكرێن.
بڕیارە سبەی داوای تەواوكردنی ڕێكارەكان، كتابی تەمویلكردنی پارەكە بخرێتە بەردەم تەیف سامی وەزیری دارایی و بە واژۆكردنی ئەویش، ڕاستەوخۆ پارەكە بە چەند گوژمەیەك دەخرێتە سەر هەژماری هەرێم.
وا بڕیارە ئەگەر سبەی فریانەكەوتن، ئەوا لە ڕۆژی یەكشەمە تا ٣ شەممە كۆی پارەی بڕیارلێدراو بنێردرێت و هەرێمیش بە دڵنیاییەوە بەر لە سەری ساڵ، تەنیا فریای دابەشكردنی مووچەی مانگی ١١ دەكەوێت، بەڵام دابەشكردنی مانگی ١٢ دەكەوێتە دوای سەری ساڵ، كە بە پێی لێدوانی وەزارەتی دارایی ڕۆژانی پشووش بانكەكان كراوە دەبن.
ئەگەر هیچ كێشەیەكی دیكە لە بەغداوە دروست نەكرێت، ئەوا مووچەی هیچ مانگێكی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ نافەوتێت.
وەڵام بدەوه