شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵی کۆدەبنەوە و لیستی مووچەی مانگی 12 و ڕاپۆرتی 11 مانگی خەرجی و میزان موراجەعە دەخەنە بەردەستی تەیف سامی، هەروەها وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 430 ملیار دینار و کورتهێنانی مانگی 11.
هەروەها ئەوەش زانراوە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی، لە بانکەکان داوای لیست و چەکی مانگی 11 کراوە، بۆ ئەوەی ئەگەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لیستی مووچە ڕابگەیێنێت ئامادەبێت و بەخێرایی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
دوو ڕۆژ پێش دابەشکردنی مووچەی هەر مانگێک بەڕێوەبەرایەتییەکان لیست و چەک بۆ بانکەکان دەگەڕێننەوە، بۆ ئەوەی دواتر دەست بە دابەشكردنی مووچە بکرێت.


وەڵام بدەوه