Kurdistan Press - مووچەی 50 هەزار کەس زیاد دەکرێت مووچەی 50 هەزار کەس زیاد دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی 50 هەزار کەس زیاد دەکرێت

لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وردبینی لە بەشێکی زۆری ئەو خانەنشینانە تەواو بووە کە بەر لە ساڵی 2014 خانەنشین کراون، هەوڵەکان بۆ ئەوەن لە ساڵی نوێوە مووچە بە هاوتاکراوی وەربگرن. بەگوێرەی ڕێنماییەکی نوێ قۆناغی دووەمی هاوتاکردن دەستیپێکردووە و ئەو کەسانە دەگرێتەوە لەدوای ساڵی 2003 تاوەکو 31-12-2013 خانەنشین بوون، زیاتر لە 50 هەزار مووچەخۆرن.

 سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەولێر راگەیاند، "زۆرترین ژمارەی خانەنشینان لە سنووری پارێزگای هەولێرن و بەشێکی زۆریان تەواو بوون، ئامانجەکە ئەوەیە لە ساڵی نوێوە مووچەیان بە هاوتاکراوی ببەسترێت. خانەنشینانی مەدەنی ژمارەیان 149 هەزار و 687 کەسە، ئەوانەی پێش ساڵی 2014 خانەنشینکراون لە قۆناغی یەکەمدا 100 هەزار دینار خراوەتە سەر مووچەیان، دوای هاوتاکردن کەمترین مووچە لەنێوان 400 بۆ 600 هەزار دەبێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا