زێڕ به‌رزترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد و ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند، ئه‌گه‌ری دابه‌زاندنی رێژه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، به گرنگترین هۆكار داده‌نرێت.
به‌گوێره‌ی goldprice نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕی 24 عه‌یار بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا گه‌یشته دوو هه‌زار و 589 دۆلار، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش له كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردووش ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندبوو.
له مانگه‌كانی رابردوودا له ژێر كاریگه‌ریی بڕیاری وه‌ستاندنی سیاسه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، نرخی زێڕ رووی له هه‌ڵكشان بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌هێز بووه ته‌نانه‌ت رێژه‌ی سوودی بانكی له مانگی داهاتووه‌وه كه‌م بكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر نرخی سوودی بانكی به‌رز بێت، ئه‌وا تێچووی هه‌ڵگرتنی زێڕ لای وه‌به‌رهێنه‌ران گرانتر ده‌وه‌ستێت
ئه‌گه‌ر نرخی سوودی بانكی به‌رز بێت، ئه‌وا تێچووی هه‌ڵگرتنی زێڕ لای وه‌به‌رهێنه‌ران گرانتر ده‌وه‌ستێت و له‌و كاته‌شدا داخوازی بۆ كڕینی كه‌م ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێژه‌ی سوودی بانكی كه‌م ببێته‌وه، ئه‌وا بازاڕه‌كه‌ی خۆشتر ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه دابه‌زینی به‌های دۆلاریش له بازاڕه‌كانی دنیا، راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ هه‌یه و جگه له‌م هۆكاره، په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگی ئۆكراینا و به‌رده‌وامیی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هۆكارگه‌لێكن كه وایانكردووه داخوازی بۆ كڕینی زێڕ زیاتر ببێت.
گرانبوونی نرخی زێڕ له بۆرسه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی هه‌یه له گرانكردنی زێڕ له بازاڕه‌كانی كوردستان، چونكه به دۆلاره و له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی دابه‌زینی به‌های دینار، نرخی زێڕ له‌سه‌ر هاووڵاتییانی كوردستان گرانتر بووبوو و ئێسته‌یش نرخی زێڕی عه‌یار 21 گه‌یشتووه‌ته 555 هه‌زار دینار.
وەڵام بدەوه