وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم خانەنشینان بڵاوکردەوە.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە: "ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 28/7/2024، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینی پەیوەندیدار لەشار و شارۆچکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی."
ئاماژە بەوەش دراوە: "فۆڕمەکە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون و هەروەها تەنها ئەو خانەنشینانەش دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕ بکەنەوە کە پێشتر بە هیچ جۆرێک سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی."
وەڵام بدەوه