لە ماوەی دواییدا نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان رووی لە هەڵكشان كردەوە، جیا لە هۆكارە كۆنەكان و دەنگۆ و بینە و بەردەی قازانجویستی بازرگان و سەوداكاران بە دۆلار، شارەزایان باسی دوو هۆكاری نوێ بۆ هەڵكشانی نرخی دۆلار دەكەن و دووپاتی دەكەنەوە كە ئەو هەڵكشانە كاتییە و نرخەكەی دادەبەزێت.
عەلا فەهد، شارەزای ئابووری ئاماژە دەكات كە دوو هۆكار بوونە هۆی هەڵكشانی دوایی نرخی دۆلار لە عێراق، ئەوانیش رێوشێنی نوێی بانكی ناوەندی بە فرۆشتنی دۆلار بۆ گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكان و دروستبوونی تەنگژە لە لێوردبوونەوە لە حەوالە بە یوانی چینی، كە ئەو بابەتە بەخێرایی لەلایەن بانكی ناوەندییەوە چارەسەر كراوە.
فەهد دووپاتی كردەوە، بۆیە پێشبینی دەكەین لە رۆژانی داهاتوو نرخی دۆلار بە هەنگاو بەرەو دابەزین بچێت، چونكە لەگەڵ هەر رێوشوێنێكی نوێی بانكی ناوەندی ئەو هەڵكشانە بەدی دەكرێت، كاتێك سەوداكاران بە دۆلار بۆ قازانج هەوڵی سوودوەرگرتن لە دۆخەكە دەدەن.
ئەو شارەزایە ئاشكرای كرد كە ئێستە بانكی ناوەندی گفتوگۆ و دانوستانی لەگەڵ بانكی فیدراڵیی ئەمەریكا هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار لە بازاڕ، ئەوانە لەپاڵ ئەوەی هەڵكشانی نرخەكە بەهۆی زیادبوونی ئاستی بازرگانی نایاساییە، بەڵام بانكی ناوەندی دووپاتی لەوە كردووتەوە كە كۆنترۆڵی دۆسیەی دۆلاری كردووە و ئەنجامی گفتوگۆكان لەگەڵ ئەمەریكا ئەرێنی بووە.
وەڵام بدەوه