Kurdistan Press - راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

وەزیری دارایی پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.        

ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٧/١٤، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە دکتۆر هەیسەم حەسەنی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەی دارایی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.    

وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا روونی كردووەتەكە كە لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەکانی کارەکانی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاریی لە نێوان وەزارەت و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم و حکوزمەتی فیدراڵ کراو وەزیری دارایی ئامادەیی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیە گشتییەکانی بۆ سەرخستنی کارەکانی لیژنەکەو یەکخستنی ڕێکارە دارایی و ژمێریاریەکان دوپات کردەوە. 

 لای خۆشیەوە دکتۆر هەیسەم حەسەنی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەی دارایی هەماهەنگی و پشتیوانی وەزیری دارایی و دام و دەزگاکانی وەزارەتی بەرزنرخاندو ڕایگەیاند هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە تا کۆتایی ئەم مانگە کارەکانی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی تەواو بکەن.   

بڕیاریشە چەندین خولی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاری تایبەت بە یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاری بکرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا