وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کردنەوەی هەژماری بانکی لە رێگەی پڕۆژەی (هەژماری من) سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکان ئاگادار دەکاتەوە.
وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی کردووە و تێیدا رایگەیاندووە: "ئێستا پرۆسەی تۆمارکردنی فەرمانبەران و سوودمەندان لە پرۆژەی (هەژماری من) لە سنووری سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوامە، بۆ ئەم مەبەستە لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێتان رادەگەیەنین کە لەپێناو بەردەوامیدان بە هەنگاوەکان و خێراکردنی پرۆسەکە پێویستە هەماهەنگیی و کارئاسانی تەواو بۆ تیمی تایبەت بە پرۆژەکە بکرێت."
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە دەبێت گشت فەرمانبەران رێنوێنی بکرێن و پابەند بکرێن بە کردنەوەی هەژماری بانکی لە پڕۆژەی (هەژماری من).
وەڵام بدەوه