Kurdistan Press - نووسراوی فەرمی کراوە بۆ سێ مووچەی ساڵی رابردوو نووسراوی فەرمی کراوە بۆ سێ مووچەی ساڵی رابردوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نووسراوی فەرمی کراوە بۆ سێ مووچەی ساڵی رابردوو

گوتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئامادەکاریی خۆمان کردووە لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرین و بڕیارە هەفتەی داهاتوو عێراق دەست دابەشکردنی مووچە بکات

هونەر جەمال،گوتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئامادەکاریی خۆمان کردووە لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرین و بڕیارە هەفتەی داهاتوو عێراق دەست دابەشکردنی مووچە بکات و دوای ئەوە مووچەی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێ."

هونەر جەمال،ئاشکرایکرد، لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا سوودانی جەختی کردووەتەوە کە کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە.

گوتەبێژى وەزارەتى دارایى رایگەیاند "بۆ پلەبەرزکردنەوەش کاری وەزارەتەکان بەردەوامە و پێداچوونەوە بە دۆسییەکان دەکرێت و کاری وردی دەوێت هەیە دوو بۆ سێ پلەی پێ دەدرێت و دابینکردنی شایستەی دارایی پلەبەرزکردنەوەش بەڕێککەوتن لەگەڵ عێراق دەکرێت."

گوتەبێژى وەزارەتى دارایى جەختی کردەوە "پێشتر بە نووسراوی فەرمی داواى خەرجکردنى سێ مووچەکەى ساڵى 2023مان لە بەغداد کردووە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه