Kurdistan Press - وادەی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکراکرا وادەی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکراکرا

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئامادە کراوە و هەر لەم هەفتەیەدا لیستەكە دەنێرێتە بەغدا. دەشڵێت: "بڕیار وایە وەزارەتی دارایی عێراق تا 22ـی نیسان، مووچەی مانگی چواری سەرجەم مووچەخۆرانی كوردستان بنێرێت."

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان، دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان کراوە و هەر لەم هەفتەیەدا لیستەكە دەنێرێتە بەغدا."

سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، گوتی: "لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تەواوی وەزارەتەکان تەواو نەکراوە تاکوو بنێردێتە بەغدا."

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی گوتیشی: "بڕیار وایە وەزارەتی دارایی عێراق تا 22ـی نیسان، مووچەی مانگی چواری سەرجەم مووچەخۆرانی كوردستان بنێرێت، ئەمەش دوای ئەو ڕێككەوتنەی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان كردی."

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەنجینە  ڕاگەیاند: "وەزارەتى دارایی ئاگاداری کردینەوە، لیستی مووچەی مانگی چوار لەم هەفتە تەواو بکەین، ئەو فەرمانگانەی لیستیان نەناردووە دەبێت لەم هەفتەیەدا بینێرن."

جەختیشی کردەوە: "پلەبەرزکردنەوە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی پێنج دەبێت و لەم مانگەدا فریا ناکەوین."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه