KurdistanPress...

CLOSE

لە وەزیری داراییەوە بۆ فەرمانبەر و مووچەخۆران

نزیکەی 210 هەزار فەرمانبەر لە پارێزگای هەولێر هەژماریان بۆ کراوەتەوە و نزیکەی 80 هەزار فەرمانبەریش کارتی بانکیان وەرگرتووەتەوە، وەزیری دارایش دەڵێت: "پرۆژەکە بەتەواوی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆرانە."

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی،ڕۆژی سێشەممە،20یشووبات، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە تیمی سەرپەرشتی پرۆژەی (هەژماری من) لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان.کرد.

ئاماژە بەوەدراوە، لە دیدارێکدا تیشک خرایە دواین بەرەوپێشچونەکانی پرۆژەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەکرا تا ئێستا نزیکەی 210 هەزار فەرمانبەر لە پارێزگای هەولێر هەژماریان بۆ کراوەتەوە و نزیکەی 80 هەزار فەرمانبەریش کارتی بانکیان وەرگرتووەتەوە، هەر وەک باس لە قۆناغێکی تری پرۆژەکە کرا کە دانانی کابینەی ڕاکێشانی پارەیە لە شوێنە گشتییەکان، توانراوە زیاتر لە 30 ئامێری پارە ڕاکێشان لەناو شاری هەولێر دابنرێت و بەردەوام لە زیادبووندان.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لای خۆشییەوە وەزیری دارایی و ئابووری پشتیوانی وەزارەتی بۆ سەرخستنی پرۆژەکە دوپات کردەوە و ڕایگەیاند: " ئەو چەواشەکاریانەی لەلایەن هەندێک لایەن و میدیای نابەرپرسەوە دژی پرۆژەکە دەکرێت ناتوانێت لە گرنگی و بایەخی پرۆژەکە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی بانکی دیجیتاڵی و پێشکەوتوو کەم بکاتەوە کە بەتەواوی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆران و هاووڵاتیاندایە."

ئەوەش خرایەوەتە ڕوو، لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دواین ئامادەکارییەکانی پرۆژەکە لە پارێزگای سلێمانی و دهۆک کە ئێستا تیمەکان سەرقاڵی وەرگرتنی داتا و فۆڕمی فەرمانبەرانن و بەم نزیکانە دەست بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران دەکرێت و دواتریش خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دێنە ناو پرۆژەکەوە.

جەختیش لەوە کرایەوە، دەرگای پرۆژەکە کراوەیە بۆ هەر بانکێک بیەوێت بێتە ناو پرۆژەی (هەژماری من) بە مەرجێک ڕەزامەندی بانکی ناوەندیی عێراقی هەبێت و مەرجەکانی پرۆژەکەی تێدا بێت، بۆ ئەو مەبەستەیش گفتوگۆ لەگەڵ چەند بانکێکی تر لە ئارادایە و لە قۆناغی داهاتوودا ژمارەی بانکە بەشداربووەکان لە پرۆژەکە زیاتر دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه