لەبارەی چاپی دراوی نوێی عێراق و بەرزکردنەوەی بەھای دۆلار روونکردنەوە دەدرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندیی عێراق، باسی لەوەش كرد، هەوڵەكانی بانكی ناوەندیی عێراق بەو ئاڕاستەیەن، كە زۆرترین مامەڵە بە دینار بكرێت، گوتیشی: ئەگەر هەموو مامەڵەكانی خەڵك و بازرگانان و دامودەزگاكانی حكوومی بە دینار بێت، ئەوا دۆلار بەهای كەم دەبێتەوە و متمانەی زیاتر بۆ دراوی خۆماڵی زیاد دەبێت و سەرئێشەی بەرزی و نزمیی دراوی بیانییش نامێنێ.
کازم نامیق، رەتی دەكاتەوە بانكی ناوەندی دراوی جۆری بەرزتر چاپ بكات، گوتیشی: "دراوی هەر وڵاتێك جۆرەكەی چەند نزمتر بێت، واتا سفڕی كەمتر بێت، ئەوەندە بەهای دراوەكە زیاترە، بۆیە كە بانكی ناوەندی دراوی 50 هەزار دیناری چاپ كرد، گلەییەكی زۆری هاتە سەر، بۆیە دراوی بەرزتر چاپ ناكرێـت و ئەو جۆرانەی دراو، كە ئێستا هەن، دەتوانێت بەشی هەموو عێراق بكات و هیچ كێشەیەك لەوەدا نییە.
وەڵام بدەوه