Kurdistan Press - بۆچی بەھای دۆلار دانابەزێت بۆچی بەھای دۆلار دانابەزێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆچی بەھای دۆلار دانابەزێت

بەپێی داتاكانی بانکی ناوەندی لە هەفتەی ڕابردوودا بانكەكە نزیکەی یەك ملیار دۆلاری خستووەتە روو، بەڵام كاریگەریەكی ئەوتۆی لەسەر بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی نەبووە.

بەپێی ئامارێكی بانکی ناوەندیی عێراق، لە پێنج ڕۆژی هەفتەی ڕابردوودا لە 21ی بۆ 25ی ئاب، ئاستی فرۆشتنی دۆلاری بەرزکردووەتەوە، بەڵام لە هەفتەی رابردوودا 100 دۆلار لە نێوانی 154 هەزار دینار بۆ 153 هەزار و 300 دینار بووە.

بانکی ناوەندی عێراق هەفتەی رابردوو، بڕی 980 ملیۆن و 899 هەزار و 248 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و كاش خستووەتە روو.

تێکڕایی فرۆشی ڕۆژانە 196 ملیۆن و 179 هەزار و 849 دۆلار بووە،بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ڕێژەی فرۆشتنی بە ئاستێكی كەم زیاتر بووە.

بەپێی داتاكانی بانكی ناوەندی زۆرترین خستنەڕوی دۆلار لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بووە، کە 198 ملیۆن و 800 هەزار و 354 دۆلار بووە و کەمترنیش لە ڕۆژی دووشەممەدا بووە کە 190 ملیۆن و 408 هەزار و 102 دۆلار بووە.

رۆژی سیشەممە 22ی8ی2023، زۆرترین دۆلاری کاش خرایە روو كە 71 ملیۆن دۆلار بوو.

پێشتر عەلی عەللاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایگەیاند: "گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر هەندێک وڵات، كۆت و بەندیان بەسەر بانکی ناوەندی عێراقدا سەپاند و ڕێگریان لێکرد لە فرۆشتنی دۆلار بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ،بانکی ناوەندی بەردەوامە لە دانانی كۆت و بەند بۆ ڕێگریکردن لە دەستکاریکردنی نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا و هەوڵدەدات ڕێکارەکانی ئاڵوگۆڕی دۆلارئاسان بکات."

نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: "بانكی ناوەندی دۆلاری زۆر دەخاتە ڕوو، بەڵام كێشەكە ئەوەیە خواستی زۆر لەسەر دۆلار هەیە، بۆیە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرز بووەتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه