گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌باره‌ى ناردنى بودجه و مووچه روونكرنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كانى یاساى بودجه‌مان جێبه‌جێ كردووه و چاوه‌ڕوانى ناردنى به‌شه بودجه و مووچه ده‌كه‌ین.
هونەر جەمال، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند: "رێنوێنییه‌كانى جێبەجێکردنی یاسای بودجه له وارى حێبه‌جێكردندان، هیوادارین له‌م هه‌فته‌یه‌دا حكوومه‌تی عێراق پابه‌ند بێت به یاسای بودجه و مووچه و بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكات، هەرکات پارەکە نێردرا، ئێمەش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی عێراق، لەمڕۆوە دەست بە تەمویلکردنی مووچەی وەزارەت و پارێزگاکان دەکات.
هونەر جەمال، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی پابه‌ندییه‌كانی له یاسای بودجه جێبه‌جێ كردووه و هه‌موو رێكاره‌كانی ته‌واو كردوون و داتاكان و دۆسییه‌كانیش له لایه‌ن دیوانى چاودێریى دارایى عێراقه‌وه وردبینى كراون
ڕۆژی 3ی8ی2023، حکوومەتی عێراقی 598 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان بۆ مووچە پێویستی بە 940 ملیار دینار هەیە.
بەرپرسەکەی دارایی جه‌ختى كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێى یاساى بودجه داوای شایسته داراییه‌كانی خۆى كردووه.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی گوتیشى: "هەموو ژمارە و داتا‌کان روونن و لای حکوومەتی عێراق هەن، بۆیە پێویستە لەم مانگەوە و لە کاتی خۆیدا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا رەوانە بکات.
وەڵام بدەوه