بانکی ناوەندی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵی نوێ سەبارەت بە کارتی پێشوەختە بۆ راكێشانی دینار و دۆلار بڕیاری تازه دەردەكات و ئاستی راكێشانی پارەش لە كارتەكان زیاد دەكات.
بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق، كە رۆژی 17ی8ی2023، ئاڕاستەی سەرجەم بانكەكان كراوە، بڕیاردراوە ئاستی ڕاكێشان بۆجوڵە داراییە ناوخۆییەکان، واتا لە ناوخۆی عێراق، کە لە ڕێگەی ئامێری وەرگرتنی پارە راكێشان(ATM) بۆ کارتی پێشوەختە دەکرێت، دەبێت دوو ملیۆن دیناری عێراقی بێت رۆژانە، کە پێشتر لەو كارتانە راكێشانی پارە كەمتر لە 400 هەزار دینار بوو.
هەر بەپێی نووسراوەكە "بەرزترین رێژەی پارەی باڵانسكراوی كارتە بانكییەكانیش لە مانگێكدا بۆ 10 ملیۆن دینار بەرزدەكرێتەوە و هەر هاووڵاتییەكیش خاوەن كارتی بانكی بێت دەتوانێت رۆژانە بڕی 750 دۆلاری تێدا باڵانس بكات".
بانکی ناوەندی ئەوەشی بۆ بانکەکان دووپاتکردووەتەوە کە کاربکەن بۆ فراوانکردنی تۆڕی بریکارەکانیان لەڕێگەی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو لایەنانەی، کە ڕێگەیان پێدراوە ئەم جۆرە کارتە بفرۆشن و بەبازاڕ بکەن.
پێشتر، د. ئیدریس رەمەزان، ئابووریناس و مامۆستای زانكۆ، ڕایگەیاندبوو: "یەكێك لە هۆكارەكان خستنەڕووە كە بانكی ناوەندی بە ڕێژەیەكی زۆر زۆر كەمتر لە داواكاریی بازاڕ دەفرۆشێت، ئەوەش وایكردووە جیاوازی هەبێت لەنێوان نرخی فەرمی لەگەڵ ئەو نرخەی لە بازاڕ هاووڵاتی دەتوانێ دۆلاری دەست بكەوێت، بەڵام خاڵێكی جەوهەری ئەوەیە، كە مافیاكانی دۆلار، یان چەند كۆمپانیایەكی وەهمی، كە تاوەكوو ئێستاش ڕۆڵێكی سەرەكییان هەیە لە بازاڕی ڕەش، دۆلار بە نرخی فەرمی لە حكوومەت و بانكی فیدڕاڵی دەكڕن، بەڵام بە نرخی زۆر بەرزتر لە بازاڕدا دەیفرۆشنەوە، ئەوەش وایكردووە نرخی فەرمی و نرخی بازاڕ جیاوازیی زۆر لەنێوانیاندا هەبێت، بۆیە ئەگەر ئەوە كۆنتڕۆڵ نەكرێت، دابەزینی بەهای دۆلار زەحمەتە.
وەڵام بدەوه