بەرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەم هەفتەیە و لە هەفتەی داهاتوودا، نزیكەی 70 ملیار دینار پارەی گەنمی ساڵی 2023ی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: "لە ئەمڕۆوە دەست بەخەرجکردنی بڕی 10 ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بكرێت.“
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاشكراشی كرد: " بڕی 58 دیناری دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە و رێكارەكانی تەواو بكرێت، دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پارەكەش بەپێی رادەستكردنی گەنم بە سایلۆ خەرج دەكرێ
ئەمساڵ بۆ هەر تەنێک گەنم بڕی 850 هەزار دینار بۆ جووتیاران خەرج دەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل روونیشی كردەوە، تاوەكوو ئێستا 126 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان بۆ ساڵی 2023 لەلایەن بەغداوە نێردراوە، گوتیشی: "تەواوی شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ ساڵی 2023، نزیكەی 412 ملیار دینارە، تاوەكوو ئێستا بەغدا 126 ملیار دیناری ناردووە و 285 ملیار و 25ملیۆن دیناری لاماوە، بڕیار بوو هەر 10 ڕۆژ جارێك حكوومەتی عێراق بڕە پارەیەك ڕەوانە بكات، بەڵام بەهۆی دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە و دەرنەچوونی ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجە، دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2023 لە وادەی خۆیدا دوا كەوت.
وەڵام بدەوه