Kurdistan Press - نڕخی نەوت و زێر دابەزی نڕخی نەوت و زێر دابەزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی نەوت و زێر دابەزی

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەهۆی بڵاوبوونەوەی داتا ئابوورییەکانی چین، دابەزی. هەروەها نرخی زێڕ دابەزی بۆ کەمترین ئاستی لە یەک مانگی رابردوودا.  

داتا لاوازە ئابوورییەکانی چین دەریدەخەن کە خواستی ئەو وڵاتە بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو کەمبووەتەوە.

ئەو فاکتەرەش نیگەرانی لە کەمی خستەڕووی نەوتی بێ کاریگەر کردووە، لەبەر ئەوەش بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت 20 سەنت لە بەهای خۆی لەدەستدا و دابەزی بۆ کەمتر لە 86 دۆلار و بە 85 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 20 سەنت دابەزی و بە 82 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

چیۆکی چێن، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (سانوارد ترەیدینگ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "نرخی نەوت لەبەر کێشە ئابوورییەکانی چین و کەمی خواست لەلایەن ئەو وڵاتەوە دابەزیوە.

ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، "بەرزکردنەوەی بەردەوامی سوودی بانکیی لە ئەمریکا و ئەوروپا لەلایەکی دیکەوە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی نرخی نەوت سنوورداربێت.

هەفتەی رابردوو، نرخی نەوت بۆ شەشەمین هەفتە بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوەکانی، بەڵام ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت لە دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە هەڵاوسان لە چین دابەزی. 

بەپێی نووسینگەی فەرمی ئاماری چین، هەڵاوسان لەو وڵاتە لە مانگی 7 بەراورد بە مانگی پێشتر بە رێژەی 0.3٪ دابەزیوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر چالاکی کارگەکانی چین و خواستی ئەو کارگانە بۆ نەوتی خاو دروستدەکات.

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی بۆ نزیکەی 1930 دۆلار

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە نزیک کەمترین ئاستی لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا مامەڵەی پێوەکرا، دوای ئەوەی ئاژانسی موودیز ئاستی متمانە بە چەندین بانکی ئەمریکی دابەزاند.

نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە نێوان 1920 تاوەکو 1930 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئاژانسی موودیز رۆژی رابردوو ئاستی متمانە بە چەندین بانکی ئەمریکی دابەزاند، ئەوەش بووە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار راستەوخۆ بووە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی کاڵا و کانزاکان.

پێشتر ئاژانسی فێچ راپۆرتی نەرێنی لەسەر ئاستی متمانە بە قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا بڵاوکردبووەوە.

لە دوای راپۆرتەکەی ئاژانسی موودیزیش، نیگەرانی لە رەوشی ئابووریی ئەمریکا سەریهەڵداوە.

نیگەرانی لە رەوشی ئابووریی ئەمریکا، وەبەرهێنەرانی هانداوە قەواڵە داراییە درێژخایەنەکان بکڕن وەک پەناگەیەکی ئارام کە لە کاتی نادڵنیاییدا خواست لەسەری زیاد دەبێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه