Kurdistan Press - ئەمریکا لەسەر سزادانی بانکەکانی عێراق ھاتە دەنگ ئەمریکا لەسەر سزادانی بانکەکانی عێراق ھاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا لەسەر سزادانی بانکەکانی عێراق ھاتە دەنگ

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕەتی دەکاتەوە ئەمریکا هیچ بانکێکی عێراقی سزادابێت، جەختیشی کردۆتەوە کە بەردەوام دەبن لە کارەکان بۆ باشتر پابەندبوون بە ڕێساکان.

ئەمڕۆ شەممە 29ـی 07ـی 2023 ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەبارەت بە پەیوەندیی تەلەفۆنی وەزارتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند: دوێنێ وەزارەتی گەنجێنەی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا، سەبارەت بە ڕێکارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سنوودارکردنی کارەکانی 14 بانکی عێراقی.

ڕاشیگەیاند: دوای نیگەرانییەکان لەبارەی سپیکردنەوەی پارە، بانکی ناوەندیی عێراق ڕێکاری بەپەلەی گرتەبەر و هیچ بانکێکی عێراقی سزا نەدرا.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختی کردەوە کە "بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ باشتر پابەندبوون بە ڕێساکانی AML/CFT و دیجیتاڵکردنی ئابووری عێراق لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە بانکی ناوەندیی عێراق.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه