Kurdistan Press - بانکی ناوەندی زیاتر لە ملیارێک دۆلار خستۆتە بازاڕەوە بانکی ناوەندی زیاتر لە ملیارێک دۆلار خستۆتە بازاڕەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی ناوەندی زیاتر لە ملیارێک دۆلار خستۆتە بازاڕەوە

كۆی گشتی فرۆشی بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، زیاتر لە یەك ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە.

بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ كە زیادكردنەكەی تێدا كرایەوە، یەك ملیار و 113 ملیۆن و 427 هەزار و 782 دۆلاری فرۆشتووە.

ڕێژەی فرۆشی ڕۆژانەش 222 ملیۆن و 685 هەزار و 556 دۆلار بووەو بە ڕێژەی 0.2% بەرزبووەتەوە لەوەی لە هەفتەی پێشوودا تۆماركراوە، كە ڕێژەكە 222 ملیۆن و 445 هەزار و 585 دۆلار بووە. 

شایانی باسە چەند رۆژێك لەمەوبەر نرخی 100 دۆلار لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرزبووەو گەیشتە 158 هەزار و 500 دینار ،ئەمەش نیگەرانی لای هاووڵاتیان دروست كرد، لەئێستاشدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 153 هەزار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه