كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمریكا و هاوپەیمانان لەسەر داوای حكومەتی عێراق ماونەتەوە، ئەركیشیان سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتەکەیە.
كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ڕایگەیاند: "لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق، ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە هەوڵی مرۆیی و هەوڵەکانی بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق دەکەن".
کۆنسوڵخانەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە ئامانجی یارمەتیدانی خەڵکی عێراقە.
تاوەکو ئێستا ئەمریکا زیاتر لە چوار ملیار دۆلار هاریکاریی مرۆیی پێشکەشی عێراق کردووە، زیاتر لە چوار ملیۆن و 700 هەزار کەسیش بە هاوکاریی هاوپەیمانان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
وەڵام بدەوه