بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ئافرەتانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکرد.
ئەمشەو شەممە 4/5/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: لەلایەن هێزەکانمان بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار کە خەڵکی وڵاتی سوریان بەناوەکانی (ع، خ، ح) و (م، أ، س)مان دەستگیرکرد، کە هەڵسابوون بەهەڕەشە کردن و بڵاوکردنەوەی وێنەی ئافرەتان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
هەروەها ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو دوو تۆمەتبارە لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنەی ئەو ئافرەتانە داوای پارەیان لێکردوون.
وەڵام بدەوه