Kurdistan Press - مارادۆنا لە گۆڕەکەی دەردەهێنرێت مارادۆنا لە گۆڕەکەی دەردەهێنرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مارادۆنا لە گۆڕەکەی دەردەهێنرێت

خانەوادە و دوو کچەکەى دیگۆ ئارماندۆ مارادۆناى ئەفسانەى وڵاتى تانگۆ، داوایەکیان خستووەتە بەردەم دادگاى ئەرجەنتین بۆ هەڵدانەوەى گۆڕى باوکیان و دەیانەوێت بیگوازنەوە

داواکارى خێزان و کچەکانى مارادۆنا ئەوەیە، گۆڕى ئەفسانەکەیان لە گۆڕستانى تایبەتی بێلا ڤیستا بگوازنە بۆ  دێل دیز، چوونکە ئەوان ئەوێ بە سەلامەتتر دەزانن

گۆڕستانى دێل دیز دەکەوێتە بوینس ئایرێسى پایتەخت، هەر بۆیە خێزان و کچەکانى مارادۆنا داوا لە خەڵکی ئەرجەنتین دەکەن بۆ ئەو بڕیارە پاڵپشتیان بکەن

مارادۆنا لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2020 لە تەمەنی 60 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد و تائێستاش گومان لە هۆکارى مردنەکەى دەکرێت و لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت و تا ئێستا چەند کەسێکیش دەستگیر کراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه