Kurdistan Press - گرووپی ڤاگنەر بڕیاری کۆتاییان دا گرووپی ڤاگنەر بڕیاری کۆتاییان دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گرووپی ڤاگنەر بڕیاری کۆتاییان دا

 

گرووپی ڤاگنەر بڕیاریدا جووڵەی هێزەکانی بەرەو مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بوەستێنێت و بیانگەڕێنێتەوە بۆ سەنگەرەکان. 

یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپە سەربازییە رووسییە تایبەتەکە لە پەیامێکی دەنگیدا دەڵێت: "بۆ رێگریکردن لە خوێنڕشتن، ئێستا کە ئێمە 200 کیلۆمەتر لە مۆکسۆوە دوورین، بڕیارماندا چەکدارەکانمان بگەڕێنینەوە پێگەکانیان."

ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرۆکایەتیی بێلارووس لە راگەیێندراوێکدا باسی لەوە کرد، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتە قسەی لەگەڵ سەرۆکی ڤانگەردا کردووە و پێشنیاری بۆ کردووە، لە "بەرامبەر گەرەنتیی پاراستنی گیانی چەکدارەکانی، شەڕ بوەستێنێت.

سەرۆکایەتیی بێلارووس باسی لەوە کردبوو، پریگۆژین بە پێشنیارەکە رازیبووە و بڕیاریداوە پاشەکشە بە هێزەکانی بکات. 

لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی بێلارووسدا هاتووە: "یەڤگینی پریگۆژین بە پێشنیارەکەی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلارووس رازیبوو بۆ ئەوەی جووڵەی چەکدارانی ڤاگنەر بوەستێنێت و رێوشوێن بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە بگرێتەبەر.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، گفتوگۆی لوکاشینکۆ لەگەڵ پریگۆژین، بە هاوئاهەنگیی و رەزامەندیی ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه