Kurdistan Press - ئەمریکا بۆ تورکیا دەستبەجێ گرژییەکان هێوربکەنەوە ئەمریکا بۆ تورکیا دەستبەجێ گرژییەکان هێوربکەنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا بۆ تورکیا دەستبەجێ گرژییەکان هێوربکەنەوە

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشە درۆنییەکەی سەر قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان بە "مەترسیدار و هەڕەشە بۆ سەر خەڵکی سڤیل" ناودەبات و داوا لە لایەنەکان دەکات گرژییەکان هێوربکەنەوە. 

رۆژی هەینی، 23ـی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر زاری گوتەبێژێکی راگەیاند، "ئێمە بەردەوام لە دژی هەر کردەوەیەکی سەربازین کە ببێتە هۆی ناسەقامگیرکردنی بارودۆخی سووریا.

رۆژی 20ـی حوزەیرانی 2023، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە گوندێکی سەر بە ترپەسپی لە رۆژهەڵاتی شاری قامشلۆ و لە ئەنجامدا هەریەکە لە یوسرا دەروێش، هاوسەرۆکی کانتۆنی قامشلۆ، لەمیان شوێش، جێگری یوسرا و شۆفێرەکەیان گیانیان لەدەستدا و گابی شەمعۆن، هاوسەرۆکی کانتۆنی قامشلۆ بریندار بوو.

لەو بارەیەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "ئەم هەڵکشانە لە سووریا و لەسەر سنووری تورکیا - سووریا مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆ سەر سەلامەتیی خەڵکی سڤیل. هانی هەموو لایەکمان داوە دەستبەجێ گرژییەکان هێوربکەنەوە. 

ئەوە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاوی کردەوە،  ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبردنی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کراوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاژانسی فەرمیی تورکیا (ئەنادۆڵو) گوتی، عەبدولڕەحمان چادرچی، ناسراو بە "ئەسعەد فەراشین"، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، کراوەتە ئامانج و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئاماژەی بە کاتی ئۆپەراسیۆنەکە نەکراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه