رۆژی شەممە، 17ـی حوزەیرانی 2023، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، هاوتا ئێرانییەکەی کۆبووەوە و دواتر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا رایگەیاند، "لەگەڵ ئێران چاومان لە برایەتی و دراوسێتی باشە." گوتیشی پێشوازیی لە حاجیانی ئێران دەکەن و "بەمنزیکانەش باڵیۆزخانەکەمان لە تاران دەکەینەوە." ئەوە لەکاتێکدایە کە لە ساڵی 2016ـەوە باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران داخراوە.
هاوکات، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گفتوگۆی بەرهەمداریان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە هەبووە و "لەگەڵ سعودیە کار بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی دەکەین".
وەڵام بدەوه