Kurdistan Press - کۆنگرێسی ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە ئەنقەرە و بەغدا دەکات کۆنگرێسی ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە ئەنقەرە و بەغدا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆنگرێسی ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە ئەنقەرە و بەغدا دەکات

ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەن تاوەکو بەردەوام لەگەڵ ئەنقەرە و بەغدا لە پەیوەندییدابێت بۆ دانووستان لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی پێنجشەممە 15ـی 06ـی 2023 ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا نووسراوێکیان ئاراستەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە و تێیدا هاتووە، "داوا دەکەین بەردەوام لە پەیوەندییدابن لە بەرزترین ئاستدا لەگەڵ حکوومەتەکانی ئەنقەرە و بەغدا، بۆ دانووستان لەسەر کردنەوەی بۆریی نەوتی عێراق- تورکیا (ITP) چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بۆ ڕێککەوتن لەمبارەیەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە بۆریی عێراق-تورکیا کە تاکە ڕێگەیە بۆ هەناردەکردنی ئەو نەوتەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی دەهێنێت، لە مانگی ئازارەوە هەناردەکردن لەم بۆرییە ڕاگیراوە.

باس لەوەش کراوە کە "بەهۆی بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 80% داهاتی هەرێمی کوردستان بڕاوە، ئەمە لەکاتێکدا کە عێراق بودجەی فیدراڵی نییە، بەمجۆرەش بەپێی دەستوور بودجەی هەرێمی کوردستان نانێرێت.

لە نووسراوەکە جەخت کراوەتەوە کە لکاندنی ئەم دوو بابەتە بەیەکەوە سەقامگیری ئابووری هەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس هۆشداریش دەدەن "ئێمە نیگەرانین لەو کێشەیە، ئەگەر بەمزووانە چارەسەر نەکرێت، لەوانەیە قەیرانێکی مرۆیی گەورەی لێبکەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە تاوەکو ئێستاش هەرێمی کوردستان جێگەی بۆ سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارە ناوخۆییە کەمینەکانی عێراق و سووریا کردۆتەوە کە لە ئەنجامی شەڕی داعشەوە زێدی خۆیان جێهێشتووە و لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

لە نووسراوەکە ئەندامانی کۆنگرێس جەختیان لەسەر پێویستی کردنەوەی بۆرییەکە و ناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە کردۆتەوە. هەر لەمبارەیەوە نیگەرانیی خۆشیان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاندووە و هۆشدارییان داوە کە دەکرێت ئەمە بڕگە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت تێکبدەن.

ئەندامانی کۆنگرێس هەروەها باسیان لەوە کردووە کە "باوەڕمان بە حکوومەتی ئەمریکا هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدا و دڵنیابوون لەوەی کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەگاتە بازاڕی نێودەوڵەتی."

تیشکیان خستووەتەسەر ئەوەش کە "کۆمپانیا ئەمریکییەکان 15 ساڵ لەمەوبەر دەستیان بە کارکردن کردووە لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی نەوت لە نزیکەی هیچەوە بەرزبووەتەوە بۆ ئاستی ئێستای کە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، وەک دەزانن ئەم هەناردەکردنانەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی عێراق ببێتە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆپێک.

لە نووسراوەکەدا ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەش داوە کە "سەرەڕای ئەوەش، زۆر گرنگە لەبیرمان بێت کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشێکی بەهێز بووە لە شەڕی دژی داعش و تیرۆر، هەروەها زۆر گرنگە بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە، داڵدەدانی پەنابەران و کەمینە ئایینییەکان و پەرەپێدانی پێکەوەژیان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه