ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، سیاسەتی رووسیا بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی سرووشتێکی بەرگیرکارانەی هەیە و "لەکاتی پێویستدا دەستی بۆ دەبەین.
راشیگەیاند، ئامانجی زیلێنسکی لەئێستادا هێشتنەوەی رژێمەکەی خۆیەتی لەدەسەڵات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ههروهها دهڵێت: سیاسەتی رووسیا لەمەیدانی چەکە ئەتۆمییەکانیدا بەتەواوی سرووشتێکی بەرگیرکارانەی هەیە، ئەگەری بەکارهێنانی مووشەکی ئەتۆمی تەنها لە سنووری دۆخی لەناکاودایە، سیاسەتی ئێمە بۆ چەکی ئەتۆمی بەرگریکردنە نەک هێرشبردن.
زاخارۆڤا باسی لهوهشكرد، زیلینسکی وا نیشانی جیهان دەدات کە هەموو شتێک دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەی، ئامانجەکەشی لەئێستادا هێشتنەوەی رژێمەکەی خۆیەتی. زیلێنسکی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی تورکیای رەتکردەوە بۆ دروستکردنی لیژنەیەکی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی بەنداوی کاخۆڤکا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.
وەڵام بدەوه