له به‌شێكی تویته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌شی رۆژهه‌ڵاتی نزیكدا هاتووه: باربارا لیف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری نزیك، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆبووه‌وه، تێیدا پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بارزانی لێ‌كرد، كه بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "شانازیی ده‌كه‌ین كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یان ساڵه پشتیوانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات".
رۆژی چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد.
لە دیدارەكەدا كە خاتوو ئەلینا رۆمەناوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و بەڕێز ئیرڤن هیكس كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و رۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ
لینک.
وەڵام بدەوه