Kurdistan Press - بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلە وڵاتێکی هەژاند بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلە وڵاتێکی هەژاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلە وڵاتێکی هەژاند

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی حەوت پلە لە دوورگەی جاڤای ئیندۆنێزیا ڕووی دا.
کاتژمێر 12:55 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14ـی 04ـی 2023 بوومەلەرزەیەک لە ئیندۆنێزیا ڕووی دا، ناوەندی ڕووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) پشتڕاستی کردەوە و ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلەی ڕێختەر کە 96.5 کیلۆمەتر لە باکووری شاری توبان-ـی ئیندۆنێزیا دوور بووە.
هاوکات بەپێی زانیارییە ناوخۆییەکان کە بوومەلەرزەکە کە لە قوڵایی 594 کیلۆمەترەوە ڕووی داوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
ئاژانسی کەشناسی و کەشوهەوا و جیۆفیزیکیی ئیندۆنێزیا دوای بوومەلەرزەکە هۆشداریی لەبارەی روودانی تسونامییەوە نەداوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه