Kurdistan Press - لەبارەی بوومەلەرزەیەکی بەھێز ھۆشداری دەدرێت لەبارەی بوومەلەرزەیەکی بەھێز ھۆشداری دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی بوومەلەرزەیەکی بەھێز ھۆشداری دەدرێت

زانا هۆڵەندییەکە لەبارەی روودانی بوومەلەرزەیەکی دیکەی وێرانکەر هۆشاری دەدات، بەپێی لێكدانەوەكانی خۆی، كە پیی وایە لە رێی جوولەی هەسارەكانەوە ئەو بوومەلەرزەیە چالاك دەبێ، رایدەگەیەنێ ”نابێ ئەو لێكدانەوانە نادیدە بگیرێن.

ئەمڕۆ شەممە 18/3/2023، فرانک هۆگربێتس زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵندی، بەبێ ئەوەی کاتەکەی دیاری بکات رایگەیاندووە کە پێشبینی دەکرێت لە هەریەک لە وڵاتانی عێراق، ئێران و لیبیا بوومەلەرزەی وێرانكەر ڕووبدات.

ئەو زانا هۆڵەندییە، كە بۆ پێشبینییەكانی، وەك خۆی دەڵێ، پشت بە راستییە زانستییەكان دەبەستێ لەسەر جووڵەی ئەستێرەكان و كاریگەرییان لەسەر گۆی زەوی، بەڵام لەلایەن زانایانی دیکەوە رووبەڕووی رەخنەی تووند بووەتەوە بەوەی کە هیچ کات پێشبینی روودانی بوومەلەرزە ناکرێت.

رۆژی 6ی شوباتی رابردوو، بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.6پلەی رێختەر لە وڵاتی تووركیا و سووریا و باكوور و رۆژئاوای كوردستانی دا و زیاتر لە 50 هەزار كەسی كوشت و دەیان هەزار كەسیشی ئاوارە و بێماڵ و حاڵ كرد و بە هەزاران باڵەخانەیشی رووخان و چەندین ناوچەی نیشتەجێبوونی خاپوور كرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه