دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە داوای لە لایەنگرانی کرد ناڕەزایی دەرببڕن و ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممەی داهاتو دەستگیر دەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکیدا ڕایگەیاندوە، "پێشبینیدەکات دەستگیر بکرێت بەهۆی ئەو تۆمەتانەی کە پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 پارەی داوە بە ئەستێرەیەکی پۆرن"، هەروەها داوای لە ئەمریکییەکان کرد خۆپیشاندان بکەن.
پێشتریش لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن دیموکراتەکانەوە لە لیژنەی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە، ترەمپ ئەو دیاریانەی لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2020 لەلایەن حکومەتە بیانییەکانەوە وەریگرتوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، زیاتر لە 100 دیاری هەیە کە لەلایەن بەرپرسانی بیانییەوە پێشکەشکراون، لەوانەش شی جینپینگ سەرۆکی چین و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، کە بەهای کۆی گشتییان زیاتر لە 25 ملیۆن دۆلارە، کە ترەمپ و ئەندامانی خێزانە نزیکەکەی بەپێی یاسا ئاشکرای نەکردوە.
وەڵام بدەوه