ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتەكانی دەرەوەی هەریەك لە بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا، ئاشكرایان كرد كە ئێران نزیك بووەتەوە لەوەی چەكی ئەتۆمیی هەبێت، ئەوەش پێشهاتێكی زۆر زۆر مەترسیدارە.
هەرسێ وەزارەتی دەرەوەی سێ وڵاتە زلهێزەكەی ئەورووپا و رۆژئاوا لە بەیاننامە هاوبەشەكەیاندا داوا لە ئێران دەكەن پابەندی پلانی كاركردنی هاوبەش و گشتگیر بێت، هەروەها هاوكار بێت لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتیدا.
بەگوێرەی كەناڵی (ئەلعەرەبیە)، بەیاننامە هاوبەشەكە ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی كراوە و تیایدا گوزارشت لە نیگەرانیی توندی هەرسێ وڵاتەكە كراوە لە بەرانبەر نزیكبوونەوەی مەترسیداری ئێران لە چەكی ئەتۆمی.
ئاماژەشیان بەوە كردووە كە ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم و هەڵگرتنی یۆرانیۆمدا گەیشتووەتە ئاستێكی بێ پێشینە، سەرباری بەرهەمهێنانی كۆمەڵێكی نوێ لە ئامێری دەردانی ناوەندیی پێشكەوتوو، كە یەكێكە لە ئامرازە سەرەكییەكانی پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم.
وەڵام بدەوه